بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆبژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆبژە زاراوەیەک لە زاراوەکانی فەلسەفەیە کە زۆرتر لە بەرامبەر سوبژەوە بەکار دێ. مەبەست لە ئۆبژە ئەو شتە دەرھەست یا بەرھەستەیە کە لە لایەن زەینی ناسکاری مرۆڤەوە (سوبژە) ئەکەوێتە بەر ناسین،[١] ئەو شتەیە کە شیاوی نیشاندان و ڕاگەیاندن و ناساندنە بە زەین. [٢] بە زمانی سادەتر، سوبژە ئەوەیە کە ئەڕوانێ و بیر ئەکاتەوە و قسە ئەکا، ئۆبژە ئەوەیە کە پیا ئەڕوانرێ و بیری لێ ئەکرێتەوە و قسەی لێ ئەکرێ. [٣]

لە ھەندێ قوتابخانەی فەلسەفیدا ئۆبژە ھەمان زەینە و لە ھەندێ قوتابخانەی تردا بەتەواوی لە زەین جیاوازە.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی ئۆبژە لە وشەی objet -ی زمانی فەڕانسییەوە ھاتووە، کە ئەویش خۆی لە وشەی objectum -ی لاتینییەوە کەوتووە کە بە واتای "شتی لە پێشدا دانراو" دێت.[٤] لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبیدا وشەی بەرناس وەکوو بەرامبەرێکی کوردی بۆ ئۆبژە پێشنیاز کراوە.

لە بوارەکانی تردا

[دەستکاری]

فیزیا

[دەستکاری]

سنووردارکردنی گفتوگۆکان دەربارەی چییەتیی شت (objecthood) تەنھا بۆ بواری شتە فیزیاییەکان، لەوانەیە بابەتەکە سادە بکاتەوە. بەڵام، پێناسەکردنی شتە فیزیاییەکان لەڕێی تەنۆلکە بنەڕەتییەکانەوە (بۆ نموونە کوارکەکان) پرسیاری ئەوە بە کراوەیی دەھێڵێتەوە کە سروشتی تەنۆلکەیەکی بنەڕەتی چییە، و بەمەش دەپرسێت کە کام پۆلێنی بوون (categories of being) دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ ڕوونکردنەوەی شتە فیزیاییەکان.

واتاسازی

[دەستکاری]

ھێماکان نوێنەرایەتیی شتەکان دەکەن؛ چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەم کارە، کە بریتییە لە پەیوەندیی نێوان نەخشە و خاک (map–territory relation)، کێشەی بنەڕەتیی واتاسازییە.[٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی، بەختیار سەجادی، محەمەد مەحموودی، چاپی یەکەم، ٢٠٠٤
  2. وتاری ئینسایکلۆپیدیای فەلەسەفەی ستەنفۆرد لەسەر ئۆبژە، بەشی A formal sense of object.
  3. فەرھەنگی سەرھێڵی واژەیاب (فارسی)
  4. object entry in etymonline.com
  5. Dąmbska, Izydora (2016). "Symbols". Poznan Studies in the Philosophy of the Sciences & the Humanities. 105: 201–209 – via Humanities Source.